AP ١٤٠١ ڕەشەمە ٢٤ ١٠:٤٣

میدیایەکی کوردی ئاشکرای کرد؛

هەموو شتێک سەبارەت بە هەوڵی تیرۆری کوڕێکی مەسعود بارزانی/ تۆمەتباری سەرەکی یەکێتی

هەموو شتێک سەبارەت بە هەوڵی تیرۆری کوڕێکی مەسعود بارزانی/ تۆمەتباری سەرەکی یەکێتی

بەرپرسێکی باڵای پارتی دیموکراتی كوردستان راگەیاند: " لە ئێستادا کرۆکی کێشەی نێوان پارتی و یەكێتی و نیگەرانی (مەسعود بارزانی) لە یەكێتی، پەیوەندی بە هەوڵێكەوە هەیە بۆ كوشتنی كوڕێكی مەسعود بارزانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەک لە پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە درەو میدیای وت: بارزانی گومانی لە چەند سەركردەیەكی یەكێتی هەیە بەڵام یەكێتیی تێوەگلانی لە ھەوڵێکی لەوجۆرە بەتوندی رەتدەكاتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد" مەسعود بارزانی توڕەو نیگەرانە لە یەکێتیی، ئەمە ھۆکارەکەیە کە ئێستا نایەوێت سەركردەكانی یەكێتیی ببینێت".

بەپێی ئەوەی بەرپرسەکەی پارتی بۆ (درەو)ی رونکردەوە، ھەوڵەکە بۆ کوشتنی (وەیسی بارزانی)ی کوڕی مەسعود بارزانی بووە، ئەو کەسەی ئەرکی کوشتنەکەی پێسپێردراوە کارمەندێکی دەزگای (دژەتیرۆری پارتی) بووەو ئێستا دەستگیرکراوە، تەواوی بەڵگەو ڤیدیۆکانی ئەم کەیسە خراوەتە بەردەم مەسعود بارزانی.

لەبەرامبەردا سەرچاوەیەكی باڵای یەكێتیی کە (درەو) قسەی لەگەڵدا کردووە، باسلەوە دەکات، ئەو بابەتە بەتەواوەتی لە یەکێتییەوە دوورەو بەپێچەوانەوە یەکێتیی ھەمیشە ھەوڵیداوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ بارزانیدا ئاسایی بێت.

News ID 45379

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha